حه‌یده‌ر عه‌بادی سەردانی هەولێر دەکات

‌حه‌یدەر عه‌بادی
بڕیارە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێك بگاتە هەولێر‌و لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی (KNN) بڕیاره‌ كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، حه‌یدەر عه‌بادی، بۆ تاوتوێكردنی ڕه‌وشی ئه‌منی‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌، بگاته‌ هه‌رێم‌و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆببێته‌وه‌و دواتریش سه‌ردانی پارێزگای دهۆك بكات.

بەپێی هەواڵەكە، به‌هۆی سه‌ردانی ئه‌مڕۆی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه‌، دواده‌خرێت.



PM:01:52:22/12/2014