ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی پاكستانه‌وه رایانگه‌یاند، ئه‌و وڵاته پلانی داناوه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر 500 چه‌كداردا جێبه‌جێ بكات. ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند رۆژێك دێت له‌و هێرشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له پیشاوه‌ر ئه‌نجامیداو به‌هۆیه‌وه 149 كوژراوی لێكه‌وته‌وه كه 133یان خوێندكار بون.
چه‌ند به‌رپرسێك له‌وه‌زارتی ناوخۆوه به ئاژانسی فرانس پرێسیان راگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پیاچونه‌وه‌ی به لیستی ئه‌و 500 حوكمدراو به له‌سێداره‌دانه‌دا كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه داوای لێبوردنه‌كه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا سزاكه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته داوای له‌داواكاریی گشتی كردووه په‌له له‌كه‌یسی ئه‌و كه‌سانه‌دا بكات كه حوكمی له‌سێداره‌دانیان له‌دژ ده‌رچووه‌و ئێستا كه‌یسه‌كانیان له‌به‌رده‌م دادگادان.
له‌ئێستادا نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌سی حوكمدراو به له‌سێداره‌دان له‌زیندانه‌كانی پاكستان‌دا هه‌ن كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی دوو سه‌د ملیۆن كه‌سه.
رۆژی هه‌ینیی رابردوو پاكستان شه‌ش كه‌سی له‌سێداره‌دا كه پێشتر به له‌سێداره‌دان حوكمدرابون. هه‌ر شه‌شیان به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر سوپا سزا درابون. پێنجیان هۆكاره‌كه‌ی هه‌وڵی شكستخواردوی تیرۆركردنی جه‌نه‌ڕاڵ په‌روێز موشه‌ڕه‌ف بووه له‌ساڵی 2003 كه ئه‌وكاته له‌ده‌سه‌ڵاتدا بووه، شه‌شه‌میشیان تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌شداریكردن بووه له‌هێرشێكی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌دژی باره‌گای گشتی سوپا له‌ساڵی 2009دا.
پاش راگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانه‌كان ده‌سه‌ڵاتداران وڵاتیان خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌و هێزی زیاتریان له‌ده‌وروبه‌ری ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌و زیندانانه دانا كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌ڕێگه‌ی هێرشه‌وه توانیویانه هاوكاركانیان ئازادبكه‌ن، روبه‌ڕوی هێرش بونه‌ته‌وه.
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: AFP