یەپەگە دوو فرۆكەی سیخوڕیی داعشیان خستەخوارەوە

ئەمرۆ دوو فرۆكەی بێ فرۆكەوانی چەكدارانی داعش كە بۆ كاری سیخوڕی بەكاردێن، لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە لە كۆبانێ خرانەخوارەوە.

بە پێی هەواڵێكی هەواڵنێری دیجلە، شەڕڤانانی یەپەگە‌و یەپەژە، لە باشوری رۆژهەڵاتی كۆبانێ 2 فرۆكەی بێ فرۆكەوانیان خستەخوارەوە كە چەكدارانی داعش بە مەبەستی سیخوڕی بەكاریان دێنن.

ئەم فرۆكانە لەجۆری (دژی پهانتۆم 2 ڤسۆن)‌و چەندین كامێرای پێشكەوتووی لەسەرە بۆ وێنەگرتن‌و كاری سیخوڕی.



PM:04:02:24/12/2014