چه‌مچه‌ماڵ‌ خرایه‌ سه‌ر سلێمانی‌

‌چه‌مچه‌ماڵ‌
بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان قەزای چەمچەماڵ لە رووی ئیدارییەوە ئەمرۆ یەكشەممە بەفەرمی خرایە سەر پارێزگای سلێمانی.

لەمبارەیەوە ئامانج محه‌مه‌د، قائیمقامی‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌پێی‌ نوسراوی‌ ژماره‌ 24941 ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ 18/12 بریاردراوه‌ به‌ ترازاندنی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ‌ له‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان و لكاندنی‌ به‌ پارێزگای‌ سلێمانیه‌وه‌ به‌ گشت میلاك و فه‌رمانگه‌كانی، ئه‌وه‌ش له‌ رۆژی‌ ده‌رچوونی‌ فه‌رمانه‌كه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.



PM:01:43:28/12/2014