سەنگاوی:بەسەدان دەست لەپشت كەیسی تیرۆری كاوە گەرمیانیەوە هەیە
مەحمود سەنگاوی
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، مەحمود سەنگاوی كە ئەمرۆ بە بڕیاری دادوەر لەسەر كەیسی تیرۆری رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانی بڕیاری دەستبەركردنی بۆ دەرچوو، دەڵێت لەو كەیسەدا ستەمی لێدەكرێت.
بەرپرسی میحوەری گەرمەسێر لە لێدوانێك بۆ سایتی خەندان دەڵێت "من یه‌كه‌م كه‌سم له پۆستێكی وا باڵادا چومه‌ته به‌رده‌م دادگا، ئاماده‌ییشم تێدایه سه‌دان جاریتریش بچمه‌وه به‌رده‌م دادگا، چونكه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خه‌باتیكردووه بۆ سه‌روه‌ری یاسا، خوێنی هاوڕێكانم به‌فیڕۆ ناده‌م".
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "من پیاوێكی بێ‌تاوانم سته‌مێكی زۆرم لێده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و میدیاكان، به سه‌دان ده‌ست له‌پشت ئه‌م كه‌یسه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی من ناشرین بكه‌ن، به‌ڵام من له‌سه‌ر حه‌قم و ناشرین نابم".
PM:03:48:28/12/2014