"سەرۆكایەتی كۆمار 49 بەڕێوەبەری گشتی پلە (ا)ی هەیە"

‌ئەحمەد حاجی رەشید
لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2015 پەرلەمانی عێراق بە 328 ئەندام تەنها 10 بەڕێوەبەری گشتی پلە (ا) هەیە، بەڵام سەرۆكایەتی كۆمار بە 3 جێگرەوە 49 بەڕێوەبەری گشتی پلە (ا)ی هەیە.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بە ناوی ژمارەی سەرسوڕهێنەرەكان چەندین ژمارە لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2015 ئاشكرا دەكات لەوانە دەنوسێت:

لە پرۆژەیاسای بوجەی عیراق سالی ۲٠۱٥ دا هاتوە:

پەرلەمانی عیراق بە ۳۲۸ ئەندام تەنها (۱٠) بەریوەبەری گشتی پلە ( ا) هەیە
بەلام سەروکایەتی کومار بە (۳) جیگرەوە (٤۹) بەریوەبەرگشتی پلە (ا) هەیە
سەروکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە (۳۲) وەزارەت تەنها (۲۸) بەریوەبەری گشتی پلە( ا) هەیە
بەلام وەزارەتی بەرگری عیراق (۹٠) بەریوەبەری گشتی پلە ( ا) هەیە
لەهەموو عیراق (۷۱۹) بەریوەبەری گشتی پلە( ا) هەیە



PM:04:47:28/12/2014