عەتا قەرەداخی، نوسەری بەناوبانگ‌و مامۆستای خوێندگاكانی سلێمانی لەنوسینێكدا لەسەر بارودۆخی ئێستای یەكێتی‌و وتەكانی ئەم دواییەی مەلابەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێریی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت وا رەفتار دەكات كە ئەو سكرتێر بێت.
لە نوسینەكەدا بەناوی "بۆ كاك مه‌لا به‌ختیار: نامه‌یه‌كی برایانه به‌ڵام تفت و تاڵ" عەتا قەرەداخی دەنوسێت "كاتی خۆی كاك به‌ختیار زۆر ره‌خنه‌ی له رۆڵی ره‌حمه‌تی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری ده‌گرت له‌وه‌ی كه ده‌روێشانه له خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا بوو، ئێستا به‌شێك له خه‌ڵك پێی وایه كاك به‌ختیار خۆی ئه‌و رۆڵه ده‌بینێت، هه‌روه‌ك كه‌سانێكی تریش هه‌ن پێیان وایه كاك به‌ختیار له گرێی ئه‌و سوكایه‌تیه رزگاری نه‌بووه كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گرتوویانه‌و زیندانیان كردووه‌و پاكانه‌یان پێنووسیووه، بۆیه ئێستا ده‌شێ پاڵنه‌ری تۆڵه یه‌كێك له نه‌ستیدا له جوڵێنه‌ره‌كانی ئه‌و بێت بۆ ئه‌م شێوازه كاركردنه به تایبه‌تی كه كێوی مام جه‌لال و كێوی نه‌وشیروان مسته‌فای له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه.".
دەقی نامەكە بخوێنەرەوە