وەزیری نەوتی عێراق: رێكەوتنەكەمان لەگەڵ هەرێم كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

‌عادل عەبدولمەهدی
وەزیری نەوتی عێراق، عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند كە ئەمڕۆ شەممە 3/1، رێكەوتنی نێوان بەغدا‌و هەرێم كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە‌و نەوت لەكێڵگەكانی كەركوك لە رێگەی توركیاوە دەچێتـە بازاڕە جیهانییەكان.

عادل عەبدولمەهدی بە ماڵپەڕی (العربی الجدید)ی رایگەیاندوە كە لە ئێستادا ئەو نەوتەی لە كەركوكەوە دەنێردرێت رۆژانە 175 هەزار بەرمیلە، ئەمەش دوای تەواو بوونی كاروبارە تەكنییەكانی بەستنەوەی بۆرییەكان بە یەكترەوە.

عەبدولمەهدی وتیشی: بەرهەم هێنانی نەوت لە عێراقدا دەگەیەنینە رۆژانە 4 ملیۆن بەرمیل.

مانگی رابردوو عێراق توانی لە رێگای بەسرەوە رۆژانە 3 ملیۆن بەرمیل هەناردە بكات.

حكومەتی بەغدا‌و حكومەتی هەرێمی 2/12/2014، لەسەر دوو كێشەی زۆر سەرەكی رێكەوتن كە ئەویش دۆسیەی نەوت‌و بودجەی ساڵی 2015 بوو.



PM:01:04:03/01/2015