وه‌فدێکی باڵای وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه گەیشتنە بەغدا
به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناخۆی عێراقی فیدراڵ، ئه‌مڕۆ وه‌فدێکی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گەیشتنە شاری بەغدا.
بەپێی زانیارییەكان وەفدەكە لەهەریەك لە: که‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ، مسته‌فای سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه، فه‌ریق شیروان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌کانی پاراستنی هه‌رێم و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌کانی پاراستنی هه‌رێم، پێكهاتوون‌و پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لەگەڵ وەفدی بەغدا كۆدەبنەوە.
PM:02:03:07/01/2015