ڤیدیۆ.. هاوسەری تیرۆریستەكەی فەرەنسا لەتوركیاوە گەیشتوەتە سوریا

بەرپرسێكی ئەمنی توركیا ئاشكرایدەكات "حەیات بومدین" هاوسەری تیرۆریستەكەی فەرەنسا كە رۆژی هەینی ژمارەیەك خەڵكی لە پاریس كوشت، لە توركیا‌وە بەرەو سوریا رۆیشتووە.

ئەو بەرپرسە ئەمنییەی توركیا كە ناوی ئاشكرا نەكردوە بە هەواڵنێری فەرەنسای راگەیاند "حەیات رۆژی 2 ئەم مانگە هاتووەتە توركیا‌و لەشاری ئورفا بینراوە، بەڵام دواتر بەرەو سوریا رۆیشتوە".

پێشتر بەرپرسانی ئەمنی فەرەنسا رایانگەیاندبوو كە حەیات بومدینی تەمەن 26 ساڵ رۆژی هێرشەكەی پاریس لەوێ نەبووە‌و لە توركیایە.
حەیات، هاوسەری "ئامدی كوالیبالی"یە كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو پۆلیسێكی ژنی لە پاریس كوشت‌و رۆژی هەینیش 4 بارمتەی لە سۆپەرماركێتێك كوشت.

پۆلیسی فەرەنسا بە تۆمەتی ئەوەی دەستی لەو كارە تیرۆریستەدا بووە، بڕیاری گرتنی بۆ حەیات بومدین دەركردوە.





PM:02:31:11/01/2015