دوو كچی هەرزەكار كە بەنیاز بوون بچنە ناو داعش دەستگیركران

هێزە ئەمنییەكانی نەمسا دوو كچی هەرزەكاریان دەستگیركرد كە بەنیازی پەیوەستبوون بە چەكدارانی داعش بوون.

وتەبێژی داواكاری گشتی نەمسا بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاند ئەو كچانە كەتەمەنیان 16‌و 17 ساڵە، لە نەمساوە خۆیان گەیاندوەتە رۆمانیا‌و بە نیاز بوون بەرەو سوریا برۆن‌و لەگەڵ چەكدارانی داعش (جیهادی نیكاح) بكەن، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراون.

پۆلیسی نەمسا پێشتریش كوڕێكی تەمەن 14 ساڵیان دەستگیركردبوو كە لەرێگەی ئینتەرنێتەوە فێری دروستكردنی بۆمب ببوو و بەنیاز بوو بچێتە ناو داعشەوە.



PM:03:35:12/01/2015