لە ئاهەنگێکی جوان و قەشەنگدا لە شاری زیورخی سویسری یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی{فیفا} باشترینەکانی ساڵی ٢٠١٤ ی دیاری کرد.
-لە ئاستی پیاوان ، فیفا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی بە باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠١٤ دیاری کرد.
-لە ئاستی ئافرەتان {نادی کیسلەر} لە ئەڵمانیا باشترین کچە یاریزانی ساڵ بوو.
-باشترین ڕاهێنەری جیهان بۆ تیمی ئافرەتان ڕاهێنەری یانەی ۆڵفسبۆرگی ئەڵمانی {ڕالف کلێرمان} بوو.
-لە ئاستی پیاوان یواکیم لۆفی ئەڵمانی بوو.
-خەڵاتی بۆشکاش بۆ جوانترین گۆڵی ساڵ بە یاریزانی کۆڵۆمبی و یانەی ڕیاڵ مەدرید {جەیمس ڕۆدریگێز } درا کە لە مۆندیالی ٢٠١٤ لە تۆڕی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوایی تۆمار کرد.