ئەفسەرێكی ئاسایش بە "بڕوانامەی ساختە" پلەكەی بەرزدەكرێتەوە (بەڵگەنامە)

ئەفسەرێكی ئاسایش بە بڕوانامەی تەزویر پلەكەی لە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەرزدەكاتەوە‌و بۆ ئەم بابەتە سكاڵایەك ئاراستەی داواكاریی گشتی دەكرێت تا لێكۆڵینەوەی لەسەر بكات.

بەپێی دوو بەڵگەنامەكە دەست سپی میدیا كەوتووە، لەسكاڵایەكدا بۆ داواكاری گشتی، سەرچاوەیەك زانیاریی لەسەر بڕوانامەی شەشی ئامادەیی ئەفسەرێكی ئاسایش بەناوی (م.ك) بڵاودەكاتەوە كە بەوتەی سەرچاوەكە ناوبراو بە بڕوانامەی شەش ئامادەیی كەسێكی دیكەوە كۆلێژی یاسایی (ئێواران)ی تەواو كردوە‌و بەو بڕوانامەیە پلەكەی لە دەزگای ئاسایش بەرز كردوەتەوە.

هەر بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە، سەرچاوەكە دەڵێت (م. ك) بڕوانامەیەكی كۆلیجی سەربازیی عێراقی تەزویر كردوە‌و وێنەی خۆی لێداوە‌و بۆ بەرزكردنەوە پلەی خۆی لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی بەرزی كردوەتەوە.

ئەم سكاڵایە ئاراستەی لیژنەی تۆماركردنی داوای مافی گشتی كراوە‌و ئەو لیژنەیەش بۆ فەرمانگەی داواكاری گشتی بەرزی كردوەتەوە بۆ لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە.

دەقی بەڵگەنامەكان:











PM:04:25:20/01/2015