بەئیسلامییەکان‌و پارتی ٢٢%ی پۆستەکانی سلێمانیان دەوێت

کۆبوونەوەی نێوان وەفدی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی لەگەڵ ئیسلامییەکان کە بەلیستی خزمەت ناسراوە تەواو بوو، خزمەت زیاتر لە پارتی داوای لە١٢% پۆستەکانی پارێزگای سلێمانی دەکات.

کۆبوونەوەی دووەمی وەفدی هاوبەشی گٶڕا‌ن و یەکێتی لەگەڵ ئیسلامییەکان( یەکگرتوو کۆمەڵ ) بوو کە بەلیستی خزمەت ناسراون کۆتایی هات و ، ئەوانیش داوای لە١٢% پۆستەکانی پارێزگای سلێمانی دەکەن، بەم پێیە دەبێت گۆڕان و یەکێتی دەستبەرداری لە ٢٢% پۆستەکان ببن بۆ پارتی و خزمەت.

وا بڕیاریشە جارێکی تر ئەو وەفدە هاوبەشە لەگەڵ هەر دوو لیستی پارتی و خزمەت بە جیا کۆببنەوە، ئەو دوو کۆبوونەوەیەی لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبەسترێت یەکلایی کەرەوە دەبن بۆ بڕیاری کۆتایی لەسەر سەرجەم پۆستەکانی پارێزگای سلێمانی.



PM:01:08:21/01/2015