بڕیاروایە بیمەی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان پەیڕەو بكرێت
نێچیرڤان بارزانی داوا لە سەرۆك وەزیرانی ئوردون دەكات سیستمی تەندروستی هەرێم لەماوەی سێ ساڵدا بگۆڕێت‌و بڕیاریشە بیمە تەندروستی بۆ هاوڵاتیان پەیڕەو بكرێت.
لەمبارەیەوە "د.رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید”، وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، بە (باس‌نیوز)ی رایگه‌یاند، نامه‌یه‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی، گەیاندووەتە عەبدوڵڵا نەسوری، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن.
له باره‌ی ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی د.رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید گوتی: "ئه‌و نامه‌یه‌ی كاك نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردنه، نامه‌كه‌ش بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێكی سێ ساڵه‌یه، له گه‌ڵ وڵاتی ئوردن به مه‌به‌ستی گۆڕینی سیسته‌می ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان”.
وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رونیشی كرده‌وه له سێ ساڵی داهاتوودا چه‌ند پلانێكی ته‌ندروستییان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ش سوود له ئوردن وه‌رده‌گرن، گوتیشی: "له سێ ساڵی داهاتوودا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كمان ده‌بێت له‌وانه، جیاكردنه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی گشتی، هه‌روه‌ها دانان و پێره‌وكردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی و چه‌ند بوارێكی تر، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند شاره‌زایه‌كی ئوردونی ده‌هێنینه كوردستان بۆ هاوكاری كردنمان بۆ گۆڕینی سیسته‌می ته‌ندروستی”.
د.رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید، ده‌شڵێت: وڵاتی ئوردون زۆر له كوردستان نزیكه له ژماره‌ی دانیشتووان و بودجه‌وه و ئوردنیش سیسته‌مێكی سه‌ركه‌وتووی ته‌ندروستیی هه‌یه بۆیه ئێمه سوود له‌وان وه‌رده‌گرین.
وه‌زیری ته‌ندروستی جه‌ختی كرده‌وه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئوردن هه‌بووه له بواری پزیشكیدا، بۆیه سه‌رۆكی حكوومه‌ت له نامه‌كه‌یدا داوای ئه‌نجامدانی چه‌ند گرێبه‌ستێكی كردوه.
PM:03:24:22/01/2015