بەفەرمی ئێران داواکەی سەر عێراقی دۆڕاند



دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئێران داوای یاسایی لە سەر عەلا عەبدولزەهەرەی عێراقی تۆمار کرد، کە گوایە ئەو یاریزانە مادەی وزە بەخشی بەکار هێناوە ئەمڕۆ بە فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا داواکەی سەر ئەو یاریزانە هەڵبژاردەی عێراقی رەتکردەوەو ڕایگەیاند لە کاتی کۆبونەوەماندا لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەی ئێران داواکەی ئەو شاندەمان ڕەتکردەوە کە داوای ئەوەیان کردبوو هەڵبژاردەی عێراق بە دۆڕان بدرێت.
یەکێتیەکە هەڵبژاردەی عێراقی ئاگادار کردۆتەوە کە سبەینێ  یاری خۆیان لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆریای باشوور لە قۆناغی پیش کۆتایی ئەنجام بدەن

ئا/ شاهۆ فایق.



PM:10:07:25/01/2015