دوای دانانی بودجه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌، په‌رله‌مانی کوردستانیش دانیشتنی بۆ سازده‌کات

له‌ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق بڕێک له‌ بودجه‌ی وڵات ته‌رخان کراوه‌ بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، سبه‌ی 27-1 په‌رله‌مانی کوردستانیش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌کات.

هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌ندامانی کورد له ‌لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایانگه‌یاند که‌ له‌پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015 که‌ وا بڕیاره له‌م رۆژانه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، پاره‌یه‌کیان له‌ پرۆژه‌که‌دا چه‌سپاندووه‌ بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، رۆژی 27-1 ش په‌رله‌مانی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نا ئاسایی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ساز ده‌کات.

به‌پێی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی نائاسایی رۆژی 27/1/2015 بەپێی حوكمی بڕگە (1)ی ماددە (6) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو ساز ده‌کرێت.

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (1)ی نائاسایی خولی چوارەمی هەڵبژاردن لە كاتژمێر (11)ی پێش نــــیوەڕۆ رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 27/1/2015 خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژە یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق، بەپێی ماددەی (71) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، تاوتوێ ده‌کات.



AM:09:23:26/01/2015