ڤیان دەخیل: كاتێك دەستدرێژی دەكرایەسەر ئافرەتان، نوجێفی لەموسڵ رای‌کرد
ڤیان دەخیل
پاش ئەوەی ئوسامە نوجێفی لە لێدوانێكدا پەكەكەی بەوە تۆمەتبار كرد كە كۆمەڵكوژی عەرەبەكانی ناوچەی شەنگالی كردوە، ڤیان دەخیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستان بەتوندی وەڵامی دەداتەوە.
ڤیان ده‌خیل، له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رونیده‌کاته‌وه، زۆرێک له‌سیاسییه‌کان، قسه له‌باره‌ی ئێزیدییه‌کانه‌وه ده‌که‌ن، که هه‌وڵی ئازادکردنی زه‌وی و خاکی خۆیان ده‌ده‌ن، له ده‌ستی داعش و، تۆمه‌تباریان ده‌که‌ن که 11 که‌سیان کوشتووه و چه‌ندین گوندیان سوتاندووه.
ده‌شڵێت:" ئه‌و گوندانەی ئه‌وان باسی ده‌که‌ن، مۆڵگه‌ی ئه‌و داعشانه بوون، که هه‌زاره‌ها ئێزیدیان کوشت و ژنه‌کانیان فرۆشتن".
ده‌خیل، وتیشی:" بۆچی باسی ئه‌و 25 شوێنه‌تان نه‌کرد، که سوتێنران و 480 که‌سی تێدا کوژرا".
ئه‌و له‌وه‌ڵامی نوجێفی جه‌ختیکرده‌وه:" ئوسامه نوجێفی، باسی له‌وه‌کردوه، چۆن ئێزیدیه‌کان ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن، ئه‌ی کاتێک نه‌ینه‌وا داگیرکرا و ده‌ستدرێژی سێکسی کرایه سه‌ر ژنه‌کان، بۆ قسه‌ی نه‌کرد و گوێمان له ده‌نگی نه‌بوو؟! بۆیه داوات لێده‌که‌ین، به‌شداری له رزگارکردنی موسڵدا بکه‌ین، وه‌ک چۆن ئێزیدیه‌کان کردیان".
ڕۆژی 25.01.2015 ئوسامه نوجیفی په‌که‌که‌ی به کۆمه‌ڵکوژی عه‌شیره‌تی جوحێشی تاوانبارکردبوو داوای له حکومه‌تی هه‌رێم کردبوو که لێپێچینه‌وه له په‌که‌که بکات.
هه‌ر دوای ئه‌وه هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه له شه‌نگال وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی نوجیفی یان دایه‌وه و له به‌یاننامه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاند که ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به‌و ڕووداوه نیه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاندبوو" وێڕای ئیدانەکردی ئەو کردەوە نامرۆڤانەیە، ڕادەگەیەنین کە ئەو هێرشە بەهەمان زهنیەتی تیرۆری چەتەکانی داعش ئەنجامدراوە و هیچ پەیوەندیەکی بە ئێمەوەنیە".
هه‌روه‌ها هه‌ڵگورد حیکمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌توندی وه‌ڵامی نوجیفی دایه‌وه و گوتبوی "نه پێشمه‌رگه و نه‌هێزه‌کانی گه‌ریلا و هه‌په‌گه کاری له‌وشێوه‌یه ناکه‌ن ئه‌وان ته‌نها مه‌به‌ستیان پاراستنه".
PM:03:56:28/01/2015