بەغدا بودجەی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات

بڕیارە ئەمرۆ بودجەی ساڵی 2015ی عێراق بۆ واژۆكردن رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار بكرێت‌و چاوەڕان دەكرێت لەم هەفتەیەدا بودجەی هەرێمی كوردستانیش رەوانە بكرێت.

پاش پەسەندكردنی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2015 لە ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیارە ئەمرۆ بۆ واژۆكردن بودجە رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار بكرێت‌و پاشان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق بەسپی میدیای راگەیاند پاش پەسەندكردنی بودجە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمار‌و گەڕانەوەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیەدا بودجەی هەرێمی كوردستان رەوانەبكرێت.

بودجەی ساڵی 2015ی عێراق بڕەكەی 125.203 ترلیۆن دینارە كە پشكی 17%ی هەرێمی كوردستان دەكاتە 15 ترلیۆن و 440 ملیار و 885 ملیۆن دینار.



PM:01:37:01/02/2015