مەلاكرێكار بۆ دوورگەی كەسە مەترسیدارەكانی نەرویج گواسترایەوە
حكومه‌تی نه‌رویج بڕیاریداوه مه‌لاكرێكار ئه‌میری پێشووی گروپی ئه‌نسارولئیسلام بۆ دوورگه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی دوور بخاته‌وه كه ئه‌و دوورگه‌یه تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌رویج جێگه‌ی مه‌ترسین.
سایتی پیوكه‌ی میدیا بڵاویكردۆته‌وه، مه‌لا كرێكار ئه‌میری پێشوی گروپی تیرۆرستی ئه‌نسارولئیسلام كه هه‌فته‌ی پێشوو له‌لایه‌ن وڵاتی نه‌رویجه‌وه ئازاد كرا، ئه‌مڕۆ دادگای تاوانه‌كانی ئه‌و وڵاته بڕیاریدا به‌گواستنه‌وه‌ی مه‌لا كرێكار بۆ دوورگه‌یه‌ك كه 450 كلیۆمه‌تر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه دوروه.
هاوكات ئه‌و شوێنه‌شی مه‌لاكرێكار بۆی گوازراوه‌ته‌وه ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدایه كه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌رویج مه‌ترسیدارن.
له‌لایه‌كی تره‌وه سایتی دووربین نزیك لهروپه جیهادییه‌كان هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه و ئاشكرایكردووه، به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی پێشوی دادگای شاری ئۆسلۆ ده‌بو ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2015.1.30 سه‌عات 15.30به كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا دادگای ئۆسلۆ بڕیاری خۆی له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی مه‌لاكرێكار بۆ ئۆردوگای "جارلین" له باكوری نه‌رویج بدایه، به‌ڵام به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی دادگای ئۆسلۆ ڕایگه‌یاندووه: كه ده‌ركردنی بڕیاره‌كه ده‌كه‌وێته سه‌عات 10.00ی سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 2015.2.2 .
PM:06:40:02/02/2015