سامانه سروشتییه‌كان لە وه‌ڵامی لیژنه‌ی دارایی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی د.عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان جیاوازی له نرخه‌كاندا نه‌كراوه و هه‌مووی به‌پێی ستاندارده.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به لێدوانێكی به‌ڕێز د. عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان
4-2-2015
له وه‌ڵامی به‌ڵگه‌یه‌كدا كه به‌ڕێز د. عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان، له راگه‌یاندنه كوردییه‌كاندا بڵاویكردووه‌ته‌وه، گوایه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان سامانی گشتی به فیڕۆ ده‌دات به‌هۆی گرێبه‌ستێكه‌وه كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی دابینكه‌ری نه‌وتی سپی‌دا ئه‌نجامی داوه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به پێویستی ده‌زانێت ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بدات:
ئه‌و نرخه‌ی كه به‌ڕێز د. عیزه‌ت سابیر باسی ده‌كات نرخێكی ستاندارده بۆ گشت كۆمپانیاكان نه‌ك ته‌نها بۆ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك.
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی نه‌وتی سپی دابینده‌كات، پاره‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن بۆ سه‌رف ناكرێت له وه‌زاره‌ت له‌به‌ر نه‌بوونی پاره، كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی جۆره ریسكێكه بۆ كۆمپانیاكان. له باشترین حاڵه‌تدا، وه‌زاره‌ت چه‌كێكی بێ كاش پێده‌به‌خشێت كه خاوه‌نی كۆمپانیاكه ده‌یفرۆشێته‌وه به زه‌ره‌رێكی گه‌وره.
بۆ هه‌ر لیترێك نه‌وتی سپی تاكو ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگای ئێرانه‌وه، بڕی 190 دیناری تێده‌چێت به‌هۆی دانی گومرگ و كرێی گواستنه‌وه‌وه.
مواسه‌فاتی ئه‌و نه‌وته سپیه‌ی كه كۆمپانیاكان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دابین ده‌كه‌ن زۆر به‌رزتره له مواسه‌فاتی ئه‌و به‌رهه‌مه ئێرانیه‌ی كه به‌ڕێز د. عیزه‌ت سابیر ئاماژه‌ی پێداوه كه 200 دینار جیاوازی هه‌یه له تێچووی به‌رهه‌مهێناندا. ئه‌و جۆره‌ی كه به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن خراپه و مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان.
لێره‌دا پێویسته بڵێین كه ده‌بوایه پێشتر به‌ڕێز د. عیزه‌ت سابیر هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندا بكردایه له‌مباره‌یه‌وه تا نه‌كه‌وێته ئه‌م هه‌ڵه ژمێریاریانه‌وه.
PM:01:48:04/02/2015