لیستی خزمەت پێشنیارەكانی یەكێتی‌و گۆڕانی قبوڵ كرد

لیستی خزمەت لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە لە هەردوو لایەنی كۆمەڵ‌و یەكگرتوی ئیسلامی پێكدێن، پێشنیارەكانی یەكێتی‌و گۆڕانی قبوڵ دەكەن، سەبارەت بەو پۆستانەی پێدیان دراوە.

لەمبارەیەوە مەهدی مەحمود سەرۆكی لیستی خزمەت لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی ئەو پۆستانەی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دراوە بە لیستی خزمەت بە ماڵپەڕی  كوردیو"ی راگەیاند لە پارێزگای هەڵەبجە سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگاكەو هەروەها پۆستەكانی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق و قەرەداغ جێگری بەرێوەبەری ئیدارەی راپەڕین وەردەگرن.

مەهدی مەحمود ئەوەشی ئاشكراكرد كە لیستەكەیان ژمارەیەك بەرێوەبەرێتی وەردەگرن كە بریتین لە بەڕێوەبەرێتییەكانی كارەبا، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، و هەروەها بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و رۆشنبیری گەرمیان.

وتیشی: لە سلێمانیش جێگری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی وەردەگرن.

سەرۆكی لیستی خزمەت ئاماژەی بەوەشدا كە جگە لەو پۆستانە خزمەت حەوت بەرێوەبەری ناحیەی پێدراوە كە بریتین لە ناحیەكانی "(سیروان و تەكیەی جەباری و باوەنور و ئیسێووەو ژاراوە و ئاغجەلەر).

مەهدی مەحمود راشیگەیاند كە مەبدەئیەن پێدەچێت وەفدەكەی لیستی خزمەت وەڵامی ئەرێنی وەفدی دانوستانكاری گۆران و یەكێتی دەدەنەوه.




PM:02:16:08/02/2015