نێچیرڤان بارزانی: پابەندین بە رێکەوتنی هەولێرو بەغدا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و مافانه‌ی له ده‌ستووری عیراقدا بۆ هه‌رێمی کوردستان هاتوون، له‌گه‌ڵ دۆسیەی نه‌وت مامه‌ڵه ده‌كات، هیچ كارێكی ناده‌ستووری نه‌كردووه و ته‌واوی پرۆسه‌كه و سیاسه‌تی نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراون
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8-2-2015، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراقی فیدراڵ كرد.
له دیدارێكدا كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان ئاماده‌ی بوون، دوایین ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عیراقی فیدراڵ له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه، پرسه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز، ڕۆڵی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له چاودێریكردن و به‌دواداچوونی ڕێككه‌وتنه‌كه و ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز له عیراق، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان هه‌ردوولا، كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، تاوتوێ كرا.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و مافانه‌ی له ده‌ستووری عیراقدا بۆ هه‌رێمی کوردستان هاتوون، له‌گه‌ڵ دۆسیەی نه‌وت مامه‌ڵه ده‌كات و تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانه‌وه، تا ده‌گاته ناردنه‌ده‌ره‌وه و فرۆشتنی نه‌وت، هیچ كارێكی ناده‌ستووری نه‌كردووه و ته‌واوی پرۆسه‌كه و سیاسه‌تی نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراون، بۆ ئه‌مه‌ش داوای كرد لیژنه‌كه هه‌رچی به‌دواداچوونێك به پێویست ده‌زانێت، بۆ ته‌واوی پرۆسه‌كه بكات.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال و هیوای خواست له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌ڕێز عه‌بادی، ته‌واوی كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال چاره‌سه‌ر بكرێن. داوایشی له لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عیراق كرد كه وه‌ك لایه‌نی سێیه‌م هاوكاریی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند بكه‌ن و چاودێریی ڕیككه‌وتنه‌كه و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكه‌ن، ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك دووپات كرده‌وه.
لای خۆیانه‌وه، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عیراق، وێڕای خۆشحاڵییان به‌م سه‌ردانه و به دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان، ستایشی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان كرد و داوایان كرد هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وام له نێوان ئه‌وان و لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمدا هه‌بێت و دووپاتیان كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا به شێوه‌یه‌كی كاراتر كار له‌سه‌ر پرسه‌كان بكه‌ن و بۆ چاودێری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و فیدرال، ڕۆڵێكی ئه‌رێنی بگێڕن و هه‌مووان پێكه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژوه‌ندیی ته‌واوی عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا بێت، كار بكه‌ن.
PM:03:05:08/02/2015