20 که‌س به‌گومانی ئەنفلۆنزای باڵندە له‌ژێر چاودێری پزیشکدان
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت لە هەولێر‌و سلێمانی زیاتر لە 20 هاوڵاتی بە گومانی توشبوون بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لە ژێر چاودێری پزیشكیدان.
دكتۆر خالیس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان KNNC راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردودا له شاری هه‌ولێر 19 هاوڵاتی به گومانی توشبون به ئه‌نفۆزای باڵنده خراونه‌ته ژێر چاودێری ته‌ندروستی تونده‌وه، له‌شاره‌زوور و سالیمانیش به‌هه‌مان شێوه به‌و گومانه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌ژێر چاودێریدان.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر وتی:" پاش ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه كراوه‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانیشی ده‌رچوون، ده‌ركه‌وتووه هیچكام له‌و هاوڵاتیانه ئه‌نفلۆزایان نییه و پشكنینه‌كانیش له به‌غداد و هه‌رێم ده‌كرێت بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه.
خالیس قادر جه‌ختیكرده‌وه، بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه لیژنه‌ی باڵا‌و ژوری عه‌مه‌لیات له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم دروست بووه، چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌و په‌تایه‌له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستده‌كه‌وێت.
سه‌باره‌ت به ئاماره‌ی ئه‌مرۆ كه‌له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ت له سه‌یدسادق بڵاو كرایه‌وه كه گوایه 12 هاوڵاتی به‌گومانی ئه‌نفلۆزای باڵنده خراونه‌ته ژێر چاودێری ته‌ندروستییه‌وه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه كه ئاماره‌كه به‌دروستی نازانێ، به‌ڵام له‌هه‌موو شاره‌كان هاوڵاتی به‌و گومانه خراونه‌ته ژێر چاودێری ته‌ندروستییه‌وه، به‌ڵام تائێستا هیچ حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه.
PM:04:31:16/02/2015