له بینایه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی ئه‌مرۆ 18-2 کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نا ئاسایی له‌سه‌ر پرسی دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران سازکرا.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه پاش ئه‌و سه‌ردانه دێت که سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌فدێکی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا کردی و پاش چه‌ند دانیشتن نه‌گه‌یشتنه هیچ زه‌مانتێک که به‌غدا بوودجه‌ی حکومه‌ت بنێردرێت.
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ بۆ بڕیاردانه له‌سه‌ر ئه‌و بژاردانه‌ی که له‌به‌ر ده‌ستی حکومه‌تدایه.
وا بڕیاریشه به‌م زووانه نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی تورکیا بکات و له‌سه‌ر پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئۆردو‌غان و ئۆغلۆ کۆببێته‌وه.