عەبادی رێگای تورکیای لە نێجێرڤان گرت

سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رۆژێک دوای سەردانەکەی نێچیرڤان بازرانی‌و وەفدە یاوەرەکەی پەیوەندی بە ئەحمەد دادو ئۆغلوەوە دەکات هەر دوولا جەخت لەسەر رێزگرتنی سەروەری یەکێتی خاکی عێراق دەکەنەوە. ( سەروەری وڵات ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تورکیا ڕێککەوتنی تر لەگەڵ هەرێم نەکات).

دوای سەردانەکەی وەفدی کورد بۆ تورکیاو بینینی هەریەک لە سەرۆکی ئەو وڵاتەو سەرۆک وەزیران، دوێنێ شەو بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی لە رێگای تەلەفونەوە ناوبراو پەیوەندی دەکات بە داود ئۆغلوەوە، بەپێی بەیاننامەکەی عەبادی باس لە پرسی رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و مەسەلەی نەوت کراوە.

لە پرسی نەوتدا هەر دوولا جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە نەوتی عێراق موڵکی هەموو گەلانی عێراقەو پەیوەندی هەر دوولا دەبێت لەسەر بنەمای رێزگرتن لەسەروەری نیشتمانی و یەکێتی خاکی عێراق بێت.

بەپێی بەیانەکەی عەبادی، پاراستنی سەروەری نیشتمانی و یەکێتی خاکی وڵات، پەیوەندی بە ئەنجام نەدانی هیچ گرێبەستێکی نوێیوە هەیە لەنێوان تورکیاو هەرێم و، ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەغدا دژی هەر جۆرە رێککەوتنێکی نوێیە لەو بوارەدا. 

٢٧-١٢-٢٠١٤ حەیدەر عەبادی بە سەردانێکی چەند رۆژە گەیشتە تورکیا لەسەر پرسی تیرۆر و نەوت چەندین کۆبوونەوەی سازکرد، لەو دەمەدا بەپێی هەواڵیکی سپی میدیا کە لە سەرچاوەیەکی عێراقیەوە دەستی کەوتبوو لەیەکێک لەکۆبوونەوەکاندا عەبادی داوای لە سەرۆک وەزیرانی تورکیا کردبوو کە رێگا نەدەن بەهەرێم لە ٢٥٠ هەزار بەرمیلەکەی کە ئێستا بەرهەمی دەهێنن زیاتر بفرۆشن.( ئاماژەیە بۆ ئەوەی عەبادی هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ شکست پێهێنانی هەر رێککەوتنێکی نوێی نەوتی نێوان هەرێم و تورکیا).



PM:01:28:21/02/2015