ئەمرۆ 250 ملیار دیناری دیكە دەگاتە هەرێمی كورستان

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند ئەمرۆ 250 ملیار دیناری دیكە لەلایەن بەغداوە دەگاتە هەرێمی كوردستان كە ئەوەش بەشی موچەی فەرمانبەران ناكات.
 
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کەئەمرۆ پێنجشەممە لەشاری بەغدا بەڕێوەچوو، ھۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عیراق ڕایگەیاند، لەئێستادا قەبارەی یەدەگ لەبانکی ناوەندی عیراق، بریتییە لە ٦٨ ملیار دۆلارە.
وتیشی:"ئەو پارە زۆرتریش بوو، بەڵام بەھۆی ھاوردەکردنی چەک بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر کەمبۆوە، بەڵام سەرباری ئەوەش، ھێشتا ئەو پارەیەی ماوە، زۆر مەعقولە".

لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداش، زێباری ڕەخنەی لەحکومەتی بەغدا گرت و پێیوابوو، حکومەتی بەغداش ناتوانێت ڕۆژانە بڕێکی دیاریکراو ڕەوانەبکات کە باسی دەکات، "بەڵام دەبێت بەغدا تێبگات، کە ئێستا پابەندبوون ھەیە لەنێوان ھەردوولادا".
وەزیری دارایی باسی لەفرۆشتنی نەوتی ڕۆژانە کرد کە بۆتە کێشە لەنێوان ھەولێرو بەغداو ئاماژەی بەوەکرد، عیراقیش ناتوانێت بەحسابی  بەڕۆژانە نەوت بفرۆشێت، پێدەچێت ڕۆژێک نەتوانێت ھیچ بڕێک ھەناردە بکات و ڕۆژی دواتریش زۆر لەوە زیاتر بنێرێت، وتیشی:"بۆیە دەبێت بەغدا بەمەدا بچێتەوە".

لەکۆتایی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا باسی ناردنی (٢٥٠) ملیار دینارەکەی بەغدای کردو ڕایگەیاند، ئەو بڕەی کە بڕیارە ئەمڕۆ بگاتە ھەرێمی کوردستان، بەشی مووچەی ھەموو فەرمانبەران و ھەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو "پابەندبوونی بەغدایە بەڕێکەوتنەکەی لەگەڵ ھەولێر".



PM:03:23:26/02/2015