وەزارەتی ناوخۆ: له‌سه‌ڵاحه‌دین زیاتر لە 90 قه‌زا‌و ناحیه‌ رزگاركراون

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق ڕایگه‌یاند، قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ سه‌ڵاحه‌دین سه‌ركه‌وتوبوه‌، هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانیش توانیوانه‌ (97) قه‌زا‌و ناحیه‌‌و گوند له‌چه‌كدارانی گروپی تیرۆرستی داعش پاكبكه‌نه‌وه‌.

بەپێی به‌یاننامه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق چه‌ند ڕۆژێكه‌ پرۆسه‌ی‌ ڕزگاركردنی‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین له‌چه‌كدارانی‌ داعش، به‌به‌شداری‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان‌و چه‌كدارانی‌ گردبونه‌وه‌ی‌ میللی‌‌و زیاتر له‌دوو هه‌زار چه‌كداری‌ خۆبه‌خش، به‌پاڵپشتی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان‌و هێزی‌ ئاسمانی‌ عێراق ده‌ستیپێكردوه‌، هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان توانیویانه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ به‌رچاو به‌سه‌ر داعشدا تۆماربكه‌ن‌و (97) قه‌زا‌و ناحیه‌‌و گوندی‌ پارێزگاكه‌ له‌چه‌كدارانی‌ داعش پاكبكه‌نه‌وه‌.

له‌به‌یاننامه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراقدا هاتوه‌، ((قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ پرۆسه‌ی‌ ڕزگاركردنی‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین به‌سه‌ركه‌وتوانه‌ ئه‌نجامدراوه‌، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌ماوه‌ی‌ داهاتودا سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی‌ پارێزگاكه‌، له‌داعش پاكبكرێنه‌وه‌)).



PM:05:13:04/03/2015