پێشەوایەكی ئایینی دەبێتەهۆی ئەوەی 400 پیاو ئەندامی نێرینەیان ببڕنەوە

ئەم كەسە لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان خۆی بەناوەكانی "قدیسی رۆحانی"، "پێشەوا"، "فەیلەسوف"، "گۆرانیبێژ"، "وەرزشكار"‌و "دەرهێنەر" ناساندوە 400 پیاوی ناچار كرد كە ئەندامی نێرینەی خۆیان ببڕنەوە.


بەپێی رۆژنامەی (هندوستان تودەی) "گرمیت رام راهیم سنجە" گۆرانیبێژی پۆپی هندیە كە سامانەكەی نزیكە 50 ملیۆن دۆلار دەبێت. ئەو كە خۆی بە پێشەوایەكی دینی دەزانێت توانی یاری بە مێشكی 400 پیاو بكات‌و ئەوان ناچار بكات تا ئەندامی نێرینەی خۆیان وەك قوربانیدان ببڕنەوە.


ئەمەش پاش ئەوە ئاشكرا بوو كە یەكێك لەو 400 پیاوە دێتە دەنگ‌و باس لەوە دەكات ئەو پێشەوای مەزهەبییە ئەوانی ناچار بەو كارە كردوە.


لەئێستادا پۆلیسی هند سەرقاڵی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەیە‌و "گورمیت رام" هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە.








PM:03:17:06/03/2015