وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند " 56 کوژراو 129 بریندار له ریزی سووپای عێراق و میلیشیا شیعه‌کان له هێرشی سه‌ر تکریتدا هه‌یه"، رۆژنامه‌یه‌کی عه‌ره‌بیش ده‌ڵێت ژماره‌که زۆر زیاتره‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق داوا له کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌کات خۆبه‌خشانه بچنه به‌ره‌ی شه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌رکردنی برینداره‌کان.
که‌ناڵی ئاسمانی (عه‌هد) رایگه‌یاند که هه‌ر دوو سه‌رکرده‌ی عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق به‌ناوی ( حاجی مه‌هدی خویدم و مه‌هدی که‌نانی)یه‌وه له هێرشه‌کانی سه‌ر شاری تکریتدا به‌ده‌ستی داعش کوژراون.
رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بیش باس له‌وه ده‌کات که ژماره‌ی کوژراوه‌کان زۆر ازۆرن و له‌نێو کوژراوه‌کانیشدا ژماره‌یه‌ک ئێرانی تیایه که به‌شداری شه‌ڕه‌که‌یان کردووه.
رۆژنامه‌که باس له‌وه ده‌کات که ئێران چه‌ندی ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت به‌ته‌رم هه‌ڵگرتنن هێناوه‌ته عێراق به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی کوژراوه‌کانیان.