110 گوندی پارێزگای سەڵاحەدین ئازاد كراوە

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند لەهێرشی سوپای عێراق‌و میلیشیا شیعەكان بۆ سەر داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین تا ئێستا 110 گوند ئازاد كراوە.

عەباس بەیاتی، نوێنەری ئیئتلافی دەوڵەتی یاسای لە پەرلەمانی عێراق بە سۆمریە نیوزی رایگەیاند لەئەنجامی هێرشی سوپای عێراق‌و میلیشیا شیعەكان (حەشد شەعبی) كە چەند قۆڵەوە هەفتەی رابردوو كردویانەتە سەر داعش ، تا ئێستا 110 گوند‌و چەندین شارو شارۆچكە لەو پارێزگایە لەدەست داعش ئازاد كراوە.



PM:03:52:08/03/2015