بەپەلە:هێرشی سووپای عێراق بۆ سەر تکریت دەستی پێکرد

لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٠-٣ سووپای عێراق و حەشدی شەعبی لەچەندین لاوە هێرشی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری تکریتیان دەستپێکرد.

میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن کە هێرشی ئەمرٶی سووپای عێراق و حەشدی شعبی بە پاڵپشتی فرۆکەوانی سووپا دەستیپێکردووە.( فرۆکەوانی سووپا کۆپتەرە جەنگییەکانی عێراق دەگرێتەوە).

شەش رۆژە سووپای عێراق و حەشدی شەعبی بەردەوامن لەهێرشکردنە سەر پارێزگای تکریت و چەندنین ناحیەو لادێ و پارێزگایە کۆنترۆڵکراوەتەوە.
 



AM:10:09:10/03/2015