"گۆڕان تاکەی ئەوە قبوڵ دەکات ‌و ئەم فەزیحەیە تاکەی بەردەوام ئەبێت ؟!"

‌هۆشیار عەبدوڵا
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەڕلەمانی عێراق سەبارەت بە بەهەدەردانی داهاتی نەوتی هەرێم پێیوایە دەبێ گۆڕان و پێش گۆڕانیش پەرلەمان، خەڵک، میدیا، کۆمەڵگەی شارستانی ئەمە قبوڵ نەکەن.

هۆشیار عەبدوڵا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەڕلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەبابەتێكدا دەنوسێت: لە ملێۆنەکەی نوسینگەی جێگری سەرۆکەوە بۆ سێ ملێۆن و نیو دۆلارەکەی دەزگاکەی د. دلاوەر عەلائەدین، (من قەسدم هیچ کام لەو بەرێزانە نیە بەڵام لە ویژدانی هەموو کۆمەڵگە ئەپرسم دەکرێ ئاوا ملێۆنان دۆلار سەرف بکرێ بۆ دەزگایەک بەڵام رۆژنامەیەکی وەک ئاوێنە کە زیاتر لە ۱٠ ساڵە دیفاع لە دیموکراسی دەکات لەم هەرێمەدا ۳ مانگە موچەیان وەرنەگرتوە، یان کەی ئێن ئێن کە شۆرشێکیان لە هۆشیاری کۆمەڵگەدا دروستکرد وا دەبێتە سێ مانگ موچەیان وەرنەگرتوە ، ئەوە باسی دەزگاکانە ئەگەر نا چی لە موچەی پێشمەرگە گرنگترە).


دەقی وتارەكە لێرەوە بخوێنەرەوە



AM:09:43:12/03/2015