ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13-3 هێرشی هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق بۆ سه‌ر شاری تکریت ڕاوه‌ستاوه‌و، داوای هێز نوێ له به‌غدا ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی له تکریت به که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی راگه‌یاندووه که هێرشی سووپا و ه‌ستاوه‌و داوای ناردنی هێز ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی کۆنترۆڵی نێو شاره‌که بکه‌ن.
تا ئێستا نیوه‌ی نێو شاری تکریت به‌ده‌ست چه‌کدارانی داعشه‌وه‌یه
هادی عامری به‌رپرسی هێزه‌کانی به‌در رایگه‌یاند: کۆنترۆڵکردنی تکریت مایه‌ی گومان نییه، به‌ڵام هێزه عێراقییه‌کان پێویستیان به‌کاتی زیاتره.
له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانه له‌و زانیاریانه‌ی باسی سووتانی ماڵی سونه‌کان ده‌کرێت له لایه‌ن میلیشیا شیعه‌کانه‌وه.
عه‌بادیش لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند هه‌ر که‌سێک پێشێلکاری بکات به‌رامبه‌ر مه‌ده‌نییه‌کانی تکریت سزا ده‌درێت.