زێباری: هیچ میلیشیایەكی ئێرانی لە عێراقدا نیە

‌هۆشیار زێباری
وەزیری دارایی عێراق ڕەتیدەكاتەوە هیچ میلیشیایەكی ئێرانی لە عێراق شەڕ بكات و دەڵێت كە دەنگوی هەبوونی میلیشیای ئیرانی تەنها هەواڵی راگەیاندنەكانە.

لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی عەرەبییە هۆشیار زێباری ڕایگەیاند كە ئەو هێزانەی ئێستە لە ئۆپەراسیۆنەكانی شەڕی دژی داعش شەڕ دەكەن تەنها عێراقین و پێویستی بە هێزی كەسانی دیكەی نییە .

ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوو واشنگتنۆن نیگەرانی خۆی لە پەرەسەندنی هێزی ئێران لە عێراق دەربڕیبوو. ئەم نیگەرانیانەش ئەو كاتە زۆرتربوو كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەندین دیمەنیان بڵاوكردەوە كە هێزەكانی سەر بە سوپای پاسداران لە بەرەكانی شەڕی داعش لە عێراق نیشان دەدەن.



PM:01:56:14/03/2015