بەبێ رێککەوتنی لایەنەکان مەراسیمی کیمیابارانی هەڵبجە دەستی پێکرد

بەبێ رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر ئیدارەی پارێزگاکە، هەڵبجە یادی ٢٧ ساڵەی کیمیابارانی شارەکەی دەست پێکرد.

ئەمڕۆ ١٦-٣ بەبەشداری نوێنەرانی حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان و ژمارەیەک میوانی بیانی و خەڵکی شارەکە یادی ٢٧ ساڵەی هەڵبجەی شەهید کرایەوە.

ئەم یادکردنەوەیە لەبارودۆخێکی سیاسیدایە کە لایەنە سیاسییەکان لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی شارەک رێک ناکەون.

کێشەی سەرەکی رێکنەکەوتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ داوایەکی پارتی کە دەیەوێت قائمقامی شارەکە بدرێت بەو، بۆ ئەمەش یەکێتی رازی نییە.

لە ١٣-٣-٢٠١٤ بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵبجە لەلایەن حکومەتەوە پەسەند کراوە، بەڵام بەهۆی ململانێی لایەنەکانەوە تا ئێستا ١١ مانگە ئەو ئیدارەیە پێکنەهاتووە. 



AM:11:08:16/03/2015