سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکان رایانگەیاند: چەکدارانی داعش توانیویانە کۆنترۆڵی رێگایەکی گرنگ بکەن لە نێوان تکریت و بێجی کە رێگای گواستنەوەی کۆمەکە سەربازییەکانە بۆ سووپای عێراق.
ئاژانسی ئەڵمانی بڵاویکردەوە ئەمرٶ داعش لە شەڕێکی قورسدا توانیویانە کۆنترۆڵی ناوچەیەک بکەن کە رێگای گواستنەوەی کۆمەکە سەربازییەکانە لە نێوان تکریت و بێجی بە ئاراستەی پاڵاوگەی بێجی.
لەسەردەمی هێرشی سووپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ سەر تکریت کە نزیک دەبێتەوە لە دوو هەفتە ئەمە یەکەمجارە چەکدارانی داعش هێرش ئەنجام بدەن و چەکدارانی ئەو رێکخراوە لە هەڵوێستی بەرگری و پاشەکشدابوون.