دوو وڵاتی تر راهێنەری سەربازی دەنێرن بۆ کوردستان

پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی سوید جەبار ئەمین دەڵێت: هەر دوو حکومەتی سوید و فیلەند بەڕێوەن بڕیار لەسەر ناردنی راهێنەری سەربازی بنێرن بۆ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی راهێنانی پێشمەرگە.

پەیوەند بەو پرسەوە  رۆژنامەیەکی سویدی بەناوی ( سڤێنسكا داگبلادت) ئەمڕۆ 21-3 بڵاوی كردەوە، هەر دوو حكوومەتی سوید و فینلەندا راهێنەری سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرن بەمەبەستی هاوكاریی هێزەكانی پێشمەرگە.
سەرچاوەی ئەو رۆژنامەیە چەند بەرپرسێکی حكوومەتی سویدەوە پێیان راگەیاندوون کە 30 راهێنەری سویدی پێش هاتنی وەرزی هاوین رەوانەی هەولێر دەكرێن و حكوومەتی سوید ئێستا خەریكی داڕشتنی ئەو پلانەیە.

 وەزیری بەرگریی فینلەندایش لە لێدوانێكیدا بۆ هەمان رۆژنامەی (سڤێنسكا داگبلادت) ئەوە ئاشکرا دەکات کە پێش هاتنی هاوین بەتەمان نزیكەی ٥٠ راهێنەری سەربازیی وڵاتەكەمان بە مەبەستی هاوكاریكردنی پێشمەرگە بنێرینە هەولێر".
 



PM:12:04:21/03/2015