لە لەندەن لەنێوان گەنجانی کوردو ئیسلامییەکاندا شەڕ روودەدات

لە شاری لەندەن ئێوارەی ئەمڕۆ ٢١-٣ شەڕ لەنێوان ژمارەیەک گەنجی کوردو ژمارەیەک گەنجی ئیسلامی کە زۆریان عەرەب بوون روودەدات.

لە کاتێکدا نزیکەی ١٠٠ گەنج دەیانەوێت بچن بۆ شوێنی ئاهەنگی نەورۆز لە سەنتەری کۆمەڵەی کوردی، لە ڕێگا لە سەنتەری ( ود گرین سێنتەر ) لەگەڵ نزیکەی ٢٠ گەنجی ئیسلامی کە زۆربەیان عەرەب بوون دەبێت بە شەڕە تیڵاو شەڕە بەردو، بۆ ماوەی ١٠ خولەکە بەردەوام دەبێت.

دواتر پۆلیسی لەندەن دێن بەدەم کێشەکەوەو شەڕکەران لەیەک دووردەخەنەوەو کۆنترۆڵی شەڕەکە دەکەن.

وا بڕیارە ئاهەنگی نەورۆز ئەم شەو لە سەنتەری کۆمەڵەی کوردی بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی لەندەن و شارەکانی تر بەریتانیا بەڕێوە بچێت.

لە کاتی هێرشی چەکدارانی داعشەوە بۆ سەر کوبانێ، چەندین جار شەڕ لە نێوان پەنابەرانی کوردو پەنابەرانی ئیسلامی و عەرەبی لەچەندین پایتەخت و شاری ئەوروپی روویداوە، گەرمترینیان ئەو شەڕانە بوو کە لە کاتی هێرشی سەر کوبانێ لە چەند شارێکی ئەڵمانی روویاندا.



AM:12:34:22/03/2015