پەرلەمان کۆبوونەوەکانی خۆی تاهەفتەیەکی تر دواخست( ڤیدیۆ)

لەسەر ئەو هێرشەی دوو پەرلەمانتاری پارتی کردیانە سەر پەرلەمانتارێکی گۆڕان، بەرنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمان تێکچوو، کاریگەری ئەو رووداوەش بووە مایەی دواکەوتنی کۆبوونەوەکانی بۆ یەک هەفتەی تر، وەک سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٢٠ دوو پەرلەمانتاری پارتی لەناو هۆڵی پەرلەماندا هێرش دەکەنە سەر عەلی حمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان، ئەمەش بووە مایەی دروستبوونی پشێوی و وەستانی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان و پاش سێ کاتژمێر بە قسەیەکی کورتی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆبوونەوەکە دواخرا تا یەک هەفتەی تر.

سەرۆکی پەرلەمان نەیشاردەوە کە ئەگەری ئەوە زۆرە لە ئایندەدا پەرلەمان گرژی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت وململانێکە قٶڵتربێتەوە لە نێو لایەنە سیاسییەکاندا.

سەرۆکی فراکسیۆن پارتیش لە پەرلەمانی کوردستان، ئۆمێد خۆشناو وتی" ئێمە ڕیز لە بڕیاری ئەو لیژنەیە دەگرین کە دروستدەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".

هەروەها ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوەی روویداوە نەهج و سیاسەتی پارتی نییە.
وته‌که‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان د یوسف محه‌مه‌د .. ڤیدیۆ..

هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی ئۆمید خۆشناو.. ڤیدیۆ.. 




PM:05:28:25/03/2015