ئەردۆغان: توركیا هەژمونی ئێران لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قبوڵ ناكات

سەرۆك كۆماری توركیا بە تۆمەتباركردنی ئێران بە هەوڵدان بۆسەپاندنی هەژمونی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەڵێت كە هەوڵەكانی تاران، ئەنكەرە، سعودیە‌و وڵاتانی عەرەبی ناوچەی كەنداوی توڕە كردوە.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دوێنێ پێنجشەممە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "ئێران لەهەوڵی ئەوەدایە كە هەژموونی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بسەپێنێت، ئایا ئەمە قبوڵ دەكرێت؟ ئەم بابەتە توركیا، سعودیە‌و وڵاتانی عەرەبی ناوچەی كەنداوی توڕە كردوە‌و ئەمەش بەڕاستی قبوڵ ناكرێت‌و دەبێت ئێران ئەمە بزانێت".

فرۆكە جەنگییەكانی سعودیە‌و هاوپەیمانانی رۆژی پێنجشەممە بۆردومانی شیعە حوسییەكان یەمەنیان دەست پێكرد كە لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانی دەكرێن.



PM:12:40:27/03/2015