عێراق بە بڕی 27 ملیار دۆلار فرۆكەی سیخوڕی دەكڕێت

بەپێی گرێبەستێكی نێوان كۆمپانیای (پێتچ گراف)ی ئەمەریكی‌و حكومەتی عێراق، ئەو كۆمپانیایە لە بری كڕینی جۆڕێكی تایبەتی فرۆكە بڕی 27 ملیار دۆلار لە حكومەتی عێراق وەردەگرێت.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لە بیاننامەیەکدا کە لە پێگەی فەرمی خۆیدا بڵاویکردۆتەوە، ئاشکرایکردووە" کۆمپانیای (پێتچ گراف)ی ئەمریکی توانی گرێبەستی فرۆشتنی فرۆکەی جۆری "King Air ٣٥٠"  لە بەرامبەر ٢٧ ملیار دلاۆر لەگەڵ وەزارەتی بەگری عیراق ئیمزا بکات.

"King Air ٣٥٠"  فرۆکەی دوورە فڕینە، تایبەت بۆ کاری سیخوری و ھەواڵگری دروستکراوە، سەرجەم تەکنەلۆژیای نوێی تێدا بەکارھێنراوە.

لە بیاننامەکەی پنتاگۆندا ھاتووە" ئەو بڕە پارەیە جگە لە دابینکردنی فرۆکەکە، خاڵەکانی دروستکردنی پێگەی تایبەت بەو فرۆکەیە لە زەویدا، لەگەڵ دابینکردنی یەدەگی فرۆکەکە دیاریکراوە.



PM:01:25:27/03/2015