"رەغدەی کچی سەدام لە تکریت نییە"

چەند رۆژێک لەمەوبەر حەشدی شەعبی پڕوپاگەندەیەکی میدیای گەورەیان بەرپا کرد کە رەغدەی کچی سەدام لە تکریت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە گەمارۆ دراوە، بەڵام  سەرۆک وەزیران ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کچەکەی سەدام ( رەغدە ) کە بەدۆستی نەقشبەندیەکان و رێکخراوی داعش هەژمار دەکرێت لە تکریت بێت.
 
لەبەیانێکدا کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر رەوشی هێرشەکانی سووپای عێراق بۆ سەر تکریت و بارودۆخی وڵات بە شێوەیەکی گشتی سازیکردبوو رایگەیاند: یەک سەربازی بێیانی بەشداری ئەو شەڕەی نەکردووە"، هاوکات ئەوەشی وت: هیچ مەترسییەکمان لە هاوکاریەکانی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی رۆژئاوا نییە چونکە یارمەتیدانەکەیان پەیوەندی بە ئەمنی نەتەوەیی خۆیانەوە هەیە". 

عەبادی لەو بەیانەدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە رەغدەی کچی سەدام لە تکریت بووبێت و دەڵێت ئەو" پڕوپاگەندی بەعسیەکانە".
 



PM:12:24:30/03/2015