هەولێر.. هاوڵاتییەك داوای یاسایی لەسەر مەلا بەختیار تۆمار دەكات

هاوڵاتیەك لەشاری هەولێر داوای یاسایی لەسەر مەلا بەختیار كارگێڕ مەكتەبی سیاسی یەكێتی تۆمار كرد سەبارەت بە وتەكانی لە كۆنفرانسێك لەسلێمانی.

دەقی سكاڵاكە:


ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەرێز/ سەرۆكی داواكاری گشتی

بابەت/ جۆلاندنی داوای سزایی

من هاوڵاتی ( هۆگر غریب خچر) سكاڵام هەیە لەسەر بەرێز ( حیكمەت محمد كریم) ناسراو بە (مەلا بەختیار )، چونكە لە رۆژی ( 26-3-2015) لە كۆنفرانسی ناوەندی رۆشنگەری چاودێر لە دامەزراندنی رێكخراوی دابران بەرەو رۆشنگەری هاوچەرخ بە دروشمی ( ئایین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هەمووان) كە لە شاری (سلێمانی ) سازكرابوو، لە كەناڵی گەلی كوردستانیش راستەوخۆ پەخش كرا . باسی ئاینی ئیسلامی كردووە و سوكایەتی بە قورئان و پیرۆزییەكانی موسلمانان كردووە, منیش كە موسلمانم بەتەحقیر و ئیهانە باسی پیرۆزییەكانی منی كردووە , بۆیە داوای رێكاری یاسایی دەكەم دژی بەرێز (حیكمەت محمد كریم) ناسراو بە (مەلا بەختیار )، چونكە ئەم سوكایەتی یانە دەبێتە مایەی تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و سەقامگیری لە ولاتەكەمان .

لەگەڵ رێزدا …

داواكار

هۆگر غریب خچر

31/3/2015



PM:02:09:31/03/2015