لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم تێڕوانینێكی هاوبەشمان گەڵاڵە نەكردوە

پاش كۆبوونەوەی وەفدی پارتی‌و گۆڕان، نەوشیروان مستەفا رایگەیاند لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم هێشتا تێڕوانینێكی هاوبەشمان گەڵاڵە نەكردوە. فازڵ میرانیش رایگەیاند: ئامانجی هاوبەشمان هەیە هەموومان، لەوانەیە بۆچوونەکانمان جیاوازبێت هاتووین لەیەکی نزیک بکەینەوە.

وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی گردی‌ زه‌رگه‌ته‌یان كردو له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا، شه‌ڕی داعش‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی ده‌ستوری هه‌رێم‌و یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیان تاوتوێ كرد.

وه‌فده‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی‌و ئازاد به‌رواری‌و عیزه‌دین به‌رواری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، سه‌ردانی گردی‌ زه‌رگه‌ته‌یان كرد له‌ شاری سلێمانی‌و له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی‌و جه‌لال جه‌وهه‌ره‌وه‌، پێشوازییان لێكرا.

له‌دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، به‌رۆژنامه‌نوسانی‌ رایگه‌یاند بۆچونێكی‌ هاوبه‌ش له‌سه‌ر پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم گه‌ڵاڵه‌ نه‌كراوه‌.

وتیشی‌ "پێویسته‌ پێش كۆتایی‌ هاتنی‌ واده‌كه‌ له‌په‌رله‌مان یه‌كلابكرێته‌وه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسمان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ مه‌رجی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنمان یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورده‌ له‌ كوردستانی عیراقدا".
نه‌وشیروان مسته‌فا وتیشی‌: "گفتوگۆمان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی‌ ویلایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم كردووه‌، به‌ڵام هێشتا بۆچوونی‌ هاوبه‌شمان گه‌ڵاڵه‌ نه‌كردوه‌، پێشمان وایه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌بێت له‌سه‌ر ویلایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ڕێكبكه‌ون و پاشان له‌ په‌رله‌مان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌".
کۆنگرەکە






PM:02:44:31/03/2015