عەبادی: سەنتەری شاری تکریتمان ئازاد کرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: سەنتەری شاری تکریت و رۆژئاواو باشوری شارەکەیان کۆنترۆڵکرد و ئالآی ولآتیان لەسەر بینایەی پارێزگا هەڵکرد. 

عەبادی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند جگە لەسەنتەری شارەکە باشورو رۆژئاوای شارەکەشمان کۆنترۆڵکرد وئێستا شەڕ لە چواردەور شارەکەیە.

نزیکەی مانگێکە سووپای عێراق و حەشدی شەعبی دەستیان بە پرۆسەی رزگارکردنی شاری تکریت کردووەو لە قۆناغی یەکەمدا تا چواردوەری شارەکەیان ئازاد کرد، دواتر بە بەشداری فرۆکەکانی هاوپەیمانان توانیان گورزی کوشندە لە چەکدارانی داعش بدەن، دوو رۆژیشە بەبڕیاری عەبادی هێرشی فرۆکەکانی هاوپەیمانان راوەستاوە بۆ ئەوەی هێرشی پیادە دەستپێبکاتەوە. 

PM:03:56:31/03/2015