کچەهەرزەکارێکی کورد بەتاوانی شەڕكردنی دژی داعش لە بەریتانیا سزا دەدرێ

شیلان ئۆزچلیک تەمەن هەژدە ساڵ، دەبێتە یەکەم هاوڵاتی بەریتانی کە بەتاوانی هەوڵدان بۆ چونە نێو هێزەکوردییەکان و شەڕکردن دژی داعش سزا بدرێت.

ئەو کچە هەرزەکارە کە خەڵکی لەندەنی پایتەختە، گوایە هەوڵی داوە بچێتە پاڵ یەکینەکانی پاراستنی ژنان لەسوریا، بۆشەڕکردنی دژی دەوڵەتی ئیسلامی‌و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، لەبەریتانیا سزادراوە.

شیلان ئۆزچلیک، کە بەرەگەزکوردە، لەسەرەتای ئەم ساڵدا لەفڕۆکەخانەی ستانستەد دەستگیرکراوە.

 ئۆزچلیک، دانیشتوی Holloway باکوری لەندەنە، یەک تۆمەتی ڕووبەڕو کراوەتەوە، کەگوایە ئەو خۆی ئامادەکردوە بۆ ئەنجامدانی کاری توندو تیژی، لەژێر بڕگەی  ٢٠٠٦ بەیاسای تیرۆر  تاوانبارکراوە.

 هاوڕێ و لایانگرانی ئەو دەڵین، بەنیازی هێچ کارێکی  توندوتیژیی نەبووە لەبەریتانیادا. ئەو تەنها گەشتی  بۆ ڕۆژئاوا کردوە، تاهاوشانی YPJ دژی داعش شەڕبکات، کە ئێستا لەباکوری سوریا لەجەنگدان.

 شیلانی تەمەن هەژدە ساڵ، لەشانزەی  كانوونی دووەمی ئەم ساڵ، لەکاتی گەڕانەوەی لەبرۆکسلەوە دەستگیرکراوە. بەپێ ئاماژەپێدانی ڕۆژنامەی guardianی بەریتانی، هەردوو ڕێکخراوی  YPJ و YPG لەبەریتانیا ڕێگەپێنەدراون. تۆمەتەکەی دژی ئۆزچیلک، پەیوەندی بەو ڕێکخراوانەوە هەیە کەسەربە بەپارتی کرێکارانی کوردستانەوەن، چونکە پارتی کرێکارانی کوردستان، بەتۆمەتی شەڕکردنی دەیان ساڵەی دژی سوپای تورکیاو جیاکاری لەو کۆمارە، ڕێکخراویکی قەدەغەکراوە لەبەریتانیادا.

 ئەو کچەکوردە رۆژی چوارشەممە لەدادگای وێستمینستەر، بەتاوانی تیرۆر سزادرا. بڕیارە مانگی داهاتووو جارێکی دیکە، لەدادگای باڵا، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت. لایانگر و هاوڕیانی شیلان ئۆزچیلک،  نیازی ڕێکخستنی  خۆپیشاندیان هەیە، لەبەردەم شوێنی دادگایی کردنەکەی لەبەندیخانەی هۆلەووێی لەندەن. لەسەر تۆڕی هەردوو تۆری کۆمەڵایەتی فەیسسبووک و تویتەریش، هەڵمەتی واژو کۆکردنەوەبۆ ئازادکردنی ئەو کچە کوردە ڕێکخراوە.

هاوکات سەرەتای ئەم مانگەش،  سەربازێکی پێشوی هێزی شاهانەی بەریتانیا، بەناوی Konstandinos Erik Scurfield،کەهاوشانی هێزەکانی YP شەڕی دەکرد،لەڕووبەرو بونەوەی دژ بە داعش، لەباکوری سوریا، گیانی بەخت کردو تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بەریتانیا.


بەریتانیا: کاوە ڕەش





PM:04:37:01/04/2015