هاوپه‌یمانی سونه‌کان رایده‌گه‌یه‌نن: دوای کۆنترۆڵکردنی شاری تکریت له‌لایه‌ن سووپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبیه‌وه، ئێستا ده‌ستکراوه به‌تاڵانی ماڵی هاوڵاتیانی شاره‌که.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌و لیسته سونه‌یه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێن" ژمارەیەك میلیشیای چەكداری نەناسراو دەستیان بە كاری دزین و بەتاڵابردنی موڵكی تایبەت لە شاری تكریت كردووە".
ئه‌و لیسته نیگه‌رانی خۆیان له‌و دزین و به‌تاڵانبردنی ماڵی هاوڵاتیان و ماڵ‌و موڵکی گشتی شاره‌که ده‌رده‌بڕن و داوا ده‌که‌ن حکومه‌تی عه‌بادی ڕێوشوێنی ئه‌منی توند بۆ به‌رگرتن له‌م دیارده‌یه بگرێته به‌ر.
دوای مانگێک له هێرشی سووپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی توانرا شاری تکریت له ده‌ست چه‌کدارانی داعش رزگار بکرێت، به‌ڵام ئه‌م شاره‌ش وه‌ک هه‌موو شاره سونییه‌کانی تر رووبه‌رووی تاڵانی بۆته‌وه.