لەسنوری کوردستان جارێکی تر داعش تێکشکا

داعش دوای تێکشکانی لە تکریت ویستی بەختی خۆی لە خازر تاقی بکاتەوە، شەوی رابردوو دوای چوار کاتژمێر هێرشکردن، وەک هەموو جارانی پێشوو لە سنورەکانی کوردستان تێکشکێنرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێزی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند" کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمرۆ ٤-٤ هێزێکی گەورەی چەکدارانی داعش لە میحوەری خازر بە تانک و زرێپۆشەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لەگوندی ( وەردەک )، پاش چوار کاتژمێر شەڕی نێوان هەر دوولا بە بەشدای فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەتەواوی هێرشەکەی داعش تێکشکێنراو زیانێکی گیانی و مادی گەورەیا ن لێ کەوت".

ئەو سەرچاوەیە وتی: داعش زیانێکی گەورەی لێکەوتووەو چەندینی لێ کوژراوە کە زیاتر لە شەش لاشەیان کەوتۆتە دەست پێشمەرگە.

زیانە مادیەکانی داعش، وەک سەرچاوەکەی سپی ئاشکرا کرد کە چەندین تانک و زرێپۆشیان لەلایەن پێشمەرگەو فرۆکەکانی هاوپەیمانان تیکشکێنراون و چەندینی تریان لە مەیدانی شەڕەکە جێهێشتووەو کەوتنەتە دەست پێشمەرگە.



AM:11:10:04/04/2015