ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم: بكوژی شه‌هید هوجام سورچی كوژرا
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كوژرانی تیرۆرستێك پشتڕاست ده‌كاته‌وه. كه ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ی به‌ناوی (هوجام سورچی) به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه شه‌هید كردبوو.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پشتڕاستی ده‌كاته‌وه، كه شه‌وی (2-4-2015) له‌گه‌ڕه‌كی قاهیره‌ی شاری موسڵدا، تیرۆرستێك به‌ناوی (موه‌فه‌ق ئه‌سعه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر) كوژراوه‌و دوو له‌هاوكاره‌كانیشی به‌سه‌ختی برینداركراون.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، تاوانباری ناوبراو سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی، ڕۆژی (٢٥-١-٢٠١٥) له‌شاری موسڵدا، ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ی به‌ناوی (هوجام سورچی) به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه شه‌هید كردبوو.
PM:12:31:04/04/2015